Job 31 (BOKSSV)
1 «پەیمانم لەگەڵ چاوەکانم بەست،ئیتر چۆن تەماشای پاکیزەیەک بکەم؟ 2 بەشی ئێمە لە خودا لە سەرەوە چییە،چ میراتێکمان هەیە لە توانادارەکەی ئاسمان؟ 3 ئایا کارەسات بۆ بەدکار وبەڵا بۆ خراپەکار نییە؟ 4 ئایا ئەو تەماشای ڕێگای من ناکات وهەموو هەنگاوەکانم ناژمێرێت؟ 5 «ئەگەر لەگەڵ درۆ ملی ڕێم گرتبێتەبەریان پێیەکانم پەلەیان کردبێت بەرەو فێڵ، 6 با خودا لە تەرازووی ڕاستودروستیدا بمکێشێت وبزانێت کە کەموکوڕیم نییە. 7 ئەگەر هەنگاوەکانم لە ڕێچکە لایانداوە،ئەگەر دڵم بەدوای چاوم کەوتووە،یان ئەگەر کردەوەکانم دەستەکانی منیان گڵاو کردووە، 8 ئەوا ئەوەی من چاندم با کەسانی دیکە بیخۆن،با لقەکانم ڕیشەکێش بکرێن. 9 «ئەگەر دڵم بەلای ژنێکدا فریوی خواردووە،یان لە بەردەرگای دراوسێکەم بۆسەم داناوە، 10 با ژنەکەم دانەوێڵەی پیاوێکی دیکە بهاڕێت وبا خەڵکانی دیکە بەسەریدا بچەمێنەوە. 11 لەبەر ئەوەی ئەمە بێ ناموسییە،تاوانە و پێویستە دادگایی بکرێت. 12 ئاگرێکە هەتا لەناوچوون دەخوات وهەموو دروێنەکەم ڕیشەکێش دەکات. 13 «ئەگەر مافی خزمەتکار و کارەکەرەکەم ڕەت کردووەتەوەکاتێک لە دژی من سکاڵایان کردووە، 14 ئەو کاتە چی بکەم لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەم لەگەڵ خودا؟ئەگەر لێکۆڵینەوەم لەگەڵ بکرێت بە چی وەڵامی بدەمەوە؟ 15 ئایا دروستکەری من لە سکدا دروستکەری ئەوانیش نییە؟ئایا شێوەکێشمان لە سکی دایک یەک نییە؟ 16 «ئەگەر هەژارانم لە مرازی خۆیان قەدەغە کردبێتیان چاوی بێوەژنم فەوتاندبێت، 17 یان پارووەکەی خۆم بە تەنها خواردبێت،کە هەتیو لێی نەخواردبێت، 18 بەڵام لە گەنجیمەوە وەک باوک بە هەتیوی بەخێوم کردووە ولە سکی دایکمەوە ڕێنمایی بێوەژنم کردووە. 19 ئەگەر فەوتاوێکم بینیبێت لەبەر نەبوونی جلیان نەدارێکی بێ بەرگ، 20 کە بە کەوڵی مەڕەکەم خۆیان گەرم نەکردووەتەوەئیتر لە دڵیانەوە داوای بەرەکەتیان بۆ نەکردووم، 21 ئەگەر پەیوەندیم لەگەڵ کاربەدەستانم بەکارهێناوەبۆ ئەوەی دەستدرێژی بکەمە سەر هەتیو، 22 با شانم لە ئەستۆم بەربێتەوە وبا قۆڵم لە جومگەکەیەوە بشکێت. 23 لەبەر ئەوەی کارەسات لە خوداوە بەلامەوە تۆقێنەرە ولە ترسی شکۆیەکەی نەمتوانی شتی وا بکەم. 24 «ئەگەر پشتم بە زێڕی خۆم بەستووە وئەگەر بە زێڕی بێگەردم گوت: ”تۆ پاڵپشتی منی،“ 25 ئەگەر دڵخۆش بووم کە سامانەکەم زۆر بوو ولەبەر ئەوەی زۆریان بەدەستهێناوە، 26 ئەگەر تەماشای ڕووناکی خۆرم کردووە کاتێک درەوشاوەتەوە،یان مانگ کاتێک بە جوانییەوە دەڕوات 27 تاوەکو دڵم بە نهێنی فریودراو ودەستم دەمی داپۆشی، 28 ئەوا ئەمانەش تاوان دەبن و دەدرێن بە دادگا،چونکە ئەگەر شتی وام بکردایە ناپاک دەبووم بەرامبەر بە خودا لە سەرەوە. 29 «ئەگەر بە بەڵای ناحەزەکەم دڵخۆش بوومیان بزەم گرت کە تووشی خراپە بوو، 30 بەڵکو نەمهێشت مەڵاشووم گوناه بکاتبەوەی کە بە نەفرەتەوە داوای ژیانی ئەو بکات؛ 31 ئەگەر کەسانی ناو چادرەکەم هەرگیز نەیانگوتایە،”کێ یەکێک دەهێنێت لە خواردنەکەی ئەیوب تێری نەخواردبێت؟“ 32 ئاوارەیەک لە دەرەوە شەوی بەسەرنەبرد،دەرگای ماڵەکەم بۆ ڕێبوار کردەوە. 33 ئەگەر وەک خەڵکی دیکە یاخیبوونی خۆم داپۆشیوە،بە شاردنەوەی تاوانەکانم لە باوەشی خۆم، 34 بەهۆی ئەوەی لە قسەی خەڵک ترساوم،لە سووکایەتی پێکردنی خێڵەکان تۆقیوم،لەبەر ئەوەیە کە بێدەنگم و لە ماڵەوە دانیشتووم. 35 «خۆزگە یەکێک دەبوو گوێی لێم دەگرت!ئەوەتا مۆری من، با خودای هەرە بەتوانا وەڵامم پێ بداتەوە؛ئەوەی سکاڵا لە من دەکات با سکاڵانامەکەی پێشکەش بکات. 36 بێگومان لەسەر شانم هەڵمدەگرت،دەمبەست وەک تاج بەسەرمەوە. 37 ژمارەی هەنگاوەکانی خۆم پێی دەگوت،پێشکەشیشم دەکرد وەک بۆ فەرمانڕەوایەک. 38 «ئەگەر زەوییەکەم هاواری کردووە لە دژی من وهەموو هێڵی جووتەکانی بە فرمێسک تەڕ دەبێت، 39 ئەگەر بەروبوومەکەی ئەوم بەبێ پارە خواردووەیان گیانی کرێچییەکانیم کوژاندووەتەوە، 40 با لە جێی گەنم دڕک بڕووێت ولە جێی جۆ زیوان.»وشەکانی ئەیوب تەواو بوون.