Revelation 18 (BOKSSV)
1 پاش ئەوەش فریشتەیەکی دیکەم بینی لە ئاسمانەوە دەهاتە خوارەوە و دەسەڵاتێکی گەورەی هەبوو، زەویش بە شکۆی ئەو ڕووناک بووەوە. 2 بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گوتی:«کەوت! بابلی گەورە کەوت!بووە جێنشینی جنۆکەکان وپەناگای هەموو ڕۆحە پیسەکان،پەناگای هەموو باڵندەیەکی گڵاو،پەناگای هەموو ئاژەڵێکی گڵاو و قێزەون. 3 لەبەر ئەوەی هەموو نەتەوەکانلە شەرابێکی زۆری داوێنپیسی ئەویان خواردووەتەوە.پاشاکانی زەوی داوێنپیسییان لەگەڵدا کردووە،بازرگانانی زەویش بە توانای سەڵتەنەتی ئەو دەوڵەمەند بوون.» 4 گوێم لە دەنگێکی دیکە بوو لە ئاسمانەوە دەیفەرموو:«ئەی گەلی من لێی دەربچن،تاکو بەشداری لە گوناهەکانی نەکەن،تاکو دەردەکانی نەگرن، 5 چونکە گوناهەکانی تاکو ئاسمان بەرزبوونەوە وخوداش خراپی ئەوی بە یاد هاتەوە. 6 سزای بدەنەوە وەک ئەویش سزای دایەوە وبەگوێرەی کردارەکانی خۆی دووقاتی بدەنەوە،لەو جامەی تێیدا تێکەڵی کرد دووقاتی بۆ تێکەڵ بکەنەوە. 7 هێندەی ئەوەی کە خۆی بە گەورە داناوە و خۆش ڕایبواردووە،ئازار و خەمی بدەنێ، چونکە لە دڵی خۆیدا دەڵێت:”من وەک شاژن دانیشتووم و بێوەژن نیم،هەرگیز شیوەن ناگێڕم.“ 8 لەبەر ئەوە دەردەکانی لە ڕۆژێکدا دێن،مردن و شیوەن و قاتوقڕی.بە ئاگریش دەسووتێت،خودای پەروەردگار ئەوەی حوکمی دەدات، بەهێزە. 9 «پاشاکانی زەوی، ئەوانەی لەگەڵیدا داوێنپیسییان کردووە و لە ژیاندا خۆشیان ڕابواردووە، کاتێک دووکەڵی سووتانەکەی دەبینن بۆی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن. 10 لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن و دەڵێن:«”ئەی شارە مەزنەکە، قوڕت بەسەر، قوڕت بەسەر!ئەی بابل، شارە بەهێزەکە!چونکە لە کاتژمێرێکدا سزادانت هات.“ 11 «بازرگانانی زەوی دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن، چونکە ئیتر کەس شتومەکیان لێ ناکڕێت، 12 شتومەکی زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و مرواری، کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و حەریر و قرمز، هەموو دارێکی بۆندار و هەموو شتێکی دروستکراو لە عاج و هەموو قاپێک لە داری گرانبەها، بڕۆنز و ئاسن و مەڕمەڕ، 13 دارچین و بۆنوبەرام و بخوور و موڕ و لبان، شەراب و ڕۆنی زەیتوون و باشترین ئارد و گەنم، مەڕوماڵات، ئەسپ و گالیسکە و مرۆڤی وەک کۆیلە فرۆشراو.» 14 دەڵێن: «بەرهەمی شەیدای دڵت لە دەست چوو، هەموو دەوڵەمەندی و سەڵتەنەتت لێ بڕا و ئیتر هەرگیز نایاندۆزیتەوە.» 15 بازرگانانی ئەم شتانە کە بەهۆی ئەوەوە دەوڵەمەند بوون، لە ترسی ئازارەکەی لە دوور دەوەستن، دەگریێن و شیوەنی بۆ دەگێڕن و 16 دەڵێن:«”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە،کە بە کەتانی ناسک و ئەرخەوانی و قرمز پۆشرابوویت،بە زێڕ و بەردی گرانبەها و مرواری ڕازابوویتەوە! 17 چونکە لە یەک کاتژمێردا دەوڵەمەندییەکی ئاوا لەدەست چوو!“«هەموو کەشتیوانان و گەشتیاران و کرێکارانی نێو کەشتی، لەگەڵ هەموو ئەوانەی لە دەریادا کار دەکەن، لە دوور دەوەستن. 18 کاتێک چاویان بە دووکەڵی سووتانەکەی دەکەوێت، هاوار دەکەن و دەڵێن: ”چ شارێک وەکو شارە گەورەکەیە؟“ 19 خۆڵ بە سەری خۆیاندا دەکەن، بە گریان و شیوەنەوە هاوار دەکەن و دەڵێن:«”قوڕت بەسەر! قوڕت بەسەر، ئەی شارە گەورەکە!ئەوەی هەموو خاوەن کەشتی دەریا بە سامانەکەی دەوڵەمەند بوون!لە کاتژمێرێکدا بەفیڕۆ چوو! 20 «”ئەی ئاسمان و گەلی پیرۆزی خودا و نێردراوان و پێغەمبەران پێی دڵشاد بن!چونکە خودا لە بەرژەوەندی ئێوە حوکمی ئەوی دا.“» 21 ئینجا فریشتەیەکی بەهێز بەردێکی هەڵگرت، وەک بەردی ئاش گەورە بوو، فڕێیدایە دەریاوە و گوتی:«ئاوا بە توندی شاری بابلی گەورە فڕێدەدرێت،هەرگیز نادۆزرێتەوە. 22 ئیتر دەنگی ژەنیارانی قیسارە و مۆسیقا و شمشاڵ و کەڕەناتێیدا نابیسترێت.هەرگیز وەستای هیچ پیشەیەکیش لە تۆدا نادۆزرێتەوە،دەنگی ئاش لە تۆدا نابیسترێت. 23 هیچ چرایەک تێیدا هەڵناکرێت،ئیتر دەنگی بووک و زاوا تێیدا نابیسترێت.بازرگانەکانت گەورەی زەوی بوون وهەموو نەتەوەکان بە جادووگەریی تۆ گومڕابوون. 24 تێیدا خوێنی پێغەمبەران و گەلی پیرۆزی خودا وهەموو ئەوانەی لەسەر زەویدا کوژران دۆزراونەتەوە.»
In Other Versions
Revelation 18 in the BOHNTLTAL
Revelation 18 in the KBT1ETNIK
Revelation 18 in the TBIAOTANT